بەهۆی بارانی بەهێزەوە لە چەند ناوچەیەکی قەزای سۆران کارەبا بڕا

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی کە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە کارەبا لە چەند ناوچەیەکی  سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران بڕا.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سۆران رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وێستگەی كارەبای پردی حافز، بەهۆی هەورەبروسكەوە لە كاركەوت". 

راشیگەیاند" بەهۆی لەكاركەوتنی وێستگەی كارەبای پردی حافز، كارەبای هەردوو شارەدێی وەرتێ و سمێلان و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری شارۆچكەی چۆمان لە باڵەكایەتی پچڕاوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، محاویلەی گوندی ئاڵكا لە سنووری شارەدێی بلێ، سووتاوە.


AM:09:49:12/04/2023