رۆژنامەی بێڵد ئاشکرای دەکات ، شەوی ڕابردوو ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان سادیۆ مانێ و لیرۆی سانێ لە کاتی یاری مانچستەرسیتی و بایرن میونخ ڕوویداوە، دوای فیکەی کۆتایی هەردووکیان لەناو یاریگادا شەڕیان کردووە، مانێ گلەیی لەوە دەکرد کە چۆن سانێ لەناو یاریگادا قسەی لەگەڵ دەکات لەناکاو سەنیگالییەکە هێرشی کردە سەر سانێ و لە دەموچاوی داوە.
هەروەها لێوی سانێ خوێنی لێ هاتووەو دوای ئەوەی سادیۆ مانێ لێیداوە.
پێگەی SPORT1 لە ژووری جلگۆڕینی بایرن میونخەوە ئەو ئابڕوچونە پشتڕاست دەکاتەوە، سادیۆ مانێ لە سانێ بێزار بووە و هەستی بە ئیستفزازی کردووە لێی، دەوترێت مانێ سەرەتا سوکایەتی پێکردووە و دواتر لێیداوە لە دەموچاویدا، تا ئێستاش دەرئەنجامەکانی ڕوون نییە.
رۆژنامەی بیلد ئاشکرای دەکات، لە ژووری جلگۆڕین لە دوای یارییەکەی سیتی، سادیۆ مانێ هێرشی کردە سەر لیرۆی سانێی هاوکارەکەی و لێیداوە لە دەموچاوی و پێکانێک لە لێویدا هەبوو، یاریزانەکان سانی و مانێیان لە یەکتر جیاکردەوە و سانی لە ژووری جلگۆڕین دووخراوەتەوە و دەوترێت کە لێدانەکەی مانێ کاریگەری لەسەر سانی بەجێهێشتووە، یانەی بایرن میونخیش ڕەتیکردەوە لێدوان لەسەر ڕووداوەکە بدات.
یاریەکە 3-0بە سوودی مانچستەرسیتی تەواو بوو.