حکومەتی عێراق سبەی پێنج شەممەی کردە پشوو

بەهۆێ ئەو شەپۆلە باران بارینە بە لێزمەیەی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە، حکومەتی عێراق سبەی پێنج شەممەی کردە پشوو، لە هەرێمی کوردستانیش لە چەندان قەزارە ئیدارەی سەربەخۆ پشوو بۆ خوێندکاران راگەیەندرا. 

حکومەتی عێراق لە راگەیاندنێکدا پشووی فەرمی بۆ سبەی پێنج شەممەی لە سەرجەم فەرمانگەکاندا راگەیاند.

لەسەر ئاستی هەرێمی  کوردستانیش، ئیدارەی سۆران و بە قەزاو ناحیەکانەوە سبەی پێج شەممەی بۆ خوێندکاران کردە پشووە، هەروەها لە دهۆکیش چەندان قەزا کرانە پشوو، لە نێویاندا ئامێدی و ئاکرێ، لە سەیدسادق و پێنجوێن و چەمچەماڵ و، لە پارێزگای هەڵەبجەش بۆ خوێندکاران کرایە پشوو.

هەروەها زانکۆی کۆیەش سبەی پێنج شەممە کردە پشوو.

بەهۆی ئەو شەپۆلەوە کە پێشبینی دەکرێت تا بەیانی بەم هێزەوە بەردەوام بێت، چەندان ماڵ و پرۆژە لە شوێنە جیاجیاکان ئاوی تێچوو، هەروەها گەنجێک لە دهۆک خنکا.     



AM:12:47:13/04/2023