نرخی دۆلار و تمەنی ئێرانی دادەبەزن

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ ی نیسان نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی دابەزینی بەخۆوە بینی، هاوکات تمەنی ئێرانیش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند :

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزارو ٤٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
- نرخی  ١٠٠ پاوەن بە ١٧٦ هەزارو ٨٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزارو ٤٠٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٩٨٣ دینارە، دوێنێ بە یانی بە ٣ هەزار ١٥ دینار بوو. 





AM:10:41:13/04/2023