نرخی زێر بەرزدەبێتەوە



ئەمرۆ پێنج شەممە ١٣ ی نیسان لە بازاڕەکانی زێڕ لە کوردستان نرخی زێڕ هاوشێوەی نرخەکەی لە جیهان بەرزدەبێتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە پێی چاودێرانی ئەو بوارە دەگەرێننەوە بۆ دابەزینی ئاستی هەڵاوسانی ئابوری ئەمەریکا لە مانگی ئازاردا.

بەپێی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بۆ ئەمڕۆ رایگەیاندووە،  یەک ئۆنسی زێڕ لە کوردستان بە ٢٠٢٤دۆلارە کە نرخی دۆلار هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزارو ٣٠٠ دینار شکێنراوەتەوە.

نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:

-- نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینارە.
-- نرخی مسقاڵێکی زێری عەیارە ٢٢ بە ٤٣٥ هەزار دینارە.
-- نرخی مسقاڵێک زێری عەیارە ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینارە.
-- نرخی مسقاڵێک زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٥ هەزار دینارە.



AM:11:57:13/04/2023