فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بەپێچەوانەی بەرپرسانی هەرێم خزمەتکردن و قەرەبوکردنەوەی خانەوادەی قوربانیانی کارەساتی ئەنفال بە ئەرکی حکومەتی هەرێم دەزانێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا" ٣٢ ساڵه به‌رپرسانی هه‌رێم ته‌نها قسه ده‌كه‌ن و به‌یاننامه ده‌رده‌كه‌ن، یه‌كێتی و پارتی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و پۆست و پاره و ئیمكانیه‌ته‌ی هه‌یانه به‌هۆی بازرگانیكردن به ناوی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و قوربانییه‌كانه‌وه ده‌ستیانكه‌وتووه".
دەشڵێن" ئێستا نه‌ك هیچیان بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیانی ئه‌نفال نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌ر وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه و په‌راوێزیان خستوون، ئێمه خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی ئه‌نفال و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان به ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌زانین و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش فشار ده‌كه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا و به‌هۆی بێمتمانه‌ییمان به‌م حكومڕانیه شكستخواردوه‌ی هه‌رێم، هه‌وڵده‌ده‌ین له به‌غداد كاربكرێت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانییانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه".
ئەوەش هاتووە" له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا فشار و هه‌وڵه‌كانمان له ناو هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گۆڕینی ئه‌م حوكمڕانیه خراپه‌ی پارتی و یه‌كێتی، هێنانه كایه‌ی حوكمرانییه‌كی باش له هه‌رێم بۆ خزمه‌كردنی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان".
ئەمڕۆ لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی دیکەی هەرێم داوایان لە حکومەتی فیدراڵ کرد کە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە.