سبەینێ تیمێکی وەزاری حکومەت سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکەن

بڕیارە سبەینێ دووشەممە تیمە وەزارییەکەی حکومەتی هەرێم سەردانی قوباد تاڵەبانی بکەن. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکدا بە (کوردستان ٢٤)ی راگەیاند" بڕیار وایە سبەینێ لە هەولێر تیمێکی وزاری بۆ گفتوگۆکردن بۆ گەڕانەوەی تیمی وزاری یەکێتی سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بکات". 

تیمەکە لە هەریەک لە پشتیوان سادق، سەرۆکی تیمی وزاری پارتی و دانا عەبدولکەریم، ئەندامی تیمی وزاری بزووتنەوەی گۆڕان و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکدێت. 


PM:04:21:16/04/2023