" ئەمڕۆ و سبەی دەستدەکرێتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم "


ئە‌ندامێکی کوردی لیژنه‌ی دارایی له ‌پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندنوون: لە دوو رۆژی داهاتودا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند" محەمەد شیاع سودانی لەکۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە کە ئەمڕۆ یان سبەینێ ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگای توركیاوه‌ دەستپێدەکاتەوە."

لەبارەی چارەنووسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، جەمال کۆچەر وتی "پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كێشه‌یە چاره‌ بكات، چونكه‌ ئەم پرسه‌ په‌یوه‌یسته‌ به‌ هه‌رێمه‌وه‌ نه‌وه‌كو حكومه‌تی عێراقه‌وه‌".

رۆژی ٢٥ی ئازار، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا، رۆژانە ٤٤٥ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەنێردرایە تورکیا کە ٣٧٠ هەزار بەرمیلی لە هەرێمی کوردستان و ٧٥ هەزار بەرمیلەکەی دیکەش نەوتی کەرکوک بوو.



PM:09:54:16/04/2023