ئەمڕۆ شاندێکی وەزاری حکومەت سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکەن

ئەمڕۆ شاندێکی وەزاری لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ لە هەولێر شاندێکی وزاری بۆ گفتوگۆکردن بۆ گەڕانەوەی تیمی وزاری یەکێتی سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم (ماوە درێژکراوە) دەکەن. 

ئەو شاندەی ئەمڕۆ سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکەن لە پشتیوان سادق، سەرۆکی تیمی وزاری پارتی و دانا عەبدولکەریم، ئەندامی تیمی وزاری بزووتنەوەی گۆڕان و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکدێن


AM:09:22:17/04/2023