سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیای دەدات

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" بەم نزیکانە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دینار  دادەبەزێت بۆ نرخی فەرمی خۆی". دەشڵێت" دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرکی حکومەتی عێراقە". 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوس ئاماژەی بەوەکرد" چەند رێوشوێنێکی دیکەمان لەبارەی ئابوورییەوە دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت بۆ نرخی فەرمی خۆی". 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەکۆی ئەلکترۆنی کێشەی بردنە دەرەوەی دۆلاری چارەسەر کرد، چونکە پێش ئەوە بڕێکی زۆر دۆلار دەبرایە دەرەوە. 

وتیشی" دۆخی دارایی عێراق لە باشترین دۆخیدایە و پابەندیشین بە دابنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە ئەوەش موژدە نییە و ئەرکە دەبێت جێبەجێ بکرێت". 

لەبارەی وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی" لەم دوو رۆژەدا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش دەستپێدەکاتەوە". 

دەقی چاوپێکەوتنەکە: 


AM:12:12:19/04/2023