وڵاتێك یەكەم رۆژی جەژنی دیاریكرد


وڵاتی ئوسترالیا بەفەرمی رۆژی شەممەی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرد.

ئەنجومەنی فەتوای ئوسترالیا بەپشتبەستن بە ژمێرەی گەردوونی و نەبینینی مانگ بە چاو، رۆژی شەممەی داهاتووی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرد.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، رۆژی هەینی كۆتا رۆژی مانگی رەمەزانە و رۆژی شەممە بەرواری ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە كە دەكاتە یەكی مانگی شەوالی ١٤٤٤ی كۆچی.

هێشتا وڵاتانی دیكەی عەرەبی و ئیسلامی یەكەم رۆژی جەژنیان دیاری نەكرووە، بەڵام پێشتر عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی  عێراق رایگەیاند، رەنگە رۆژی شەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.



PM:07:19:19/04/2023