کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن راگەیەندرا

پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی هەینی کە ئەگەر هەیە بکرێتە یەکەم رۆژی جەژن، ئەگەر باراینی تاوە باران لە هەندێک شوێنی هەرێم دەکرێت.

ئاراز جەبار، پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی ھەینی ٢١ ی نیسان، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاوە بارانی کورت خایان.

هەروەها دەشڵێت " بەگوێرەی ناوچەکان لە سنوری پارێزگای دھۆک لەنێوان کاتەکانی بەیانی بۆ پێش نیوەرۆ، لە سنوری پارێزگای ھەولێر لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ، لەسنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەر کراوەیە بۆ چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاوە باران رێژەی پێشبینیکراو لەنێوان ١ تا ١٠ ملیممەتر کە لەھەندێ ناوچەشدا تەنھا نمە باران ئەبێت لەسنوری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیانیش بەگشتی کەش سەقامگیرەبێت".

ئەو پسپۆرە دەڵێت" پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت ، نزمترین و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی کراو لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٣ بە ١٤ ، ھەولێر ٢٥ بە ١٨ پلە ، دھۆک ٢٤ بە ١٥ پلە ، ھەڵەبجە ٢٥ بە ١٧ پلە ، کەرکوک ٢٧ بە ٢٢ پلە ) ئیدارەی گەرمیان ٣٠ بە ٢٠ پلە ، ئیدارەی راپەرین ٢٣ بە ١٨ پلە ، ئیدارەی زاخۆ ٢٤ بە ١٥ پلە ، ئیدارەی سۆران ٢٢ بە ١٥ پلە ، خێرای با مامناوەند چالاک ئەبێت لەئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ١٥ -٢٥ کم/س".

دەربارەی کۆتایی هاتنی شەپۆلەکە، ئاراز جەبار دەڵێت"لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەرتاسەری ناوچەکان کۆتای پێدێت". 



AM:10:31:20/04/2023