سەركردەیەكی كورد "ئۆفەر"ێك دەخاتە بەردەم یەكێتی و پارتی


سەركردەیەكی كوردستان دەستپێشخەریەك بۆ كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی رادەگەیەنێت و دەڵێت "نزیكەی شەش ملیۆن كورد لە هەرێمی كوردستان وە 40 ملیۆن كورد لە دونیادا چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتیە".

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەپەیامێكدا رایگەیاندووە، جەژنی ڕەمەزان، جەژنی بەڕێكردنی مانگی خێر و خۆشی و بەرەكەتە، ئومێدەوارە ئەم جەژن ببێتە مایەی قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و ئاشتی و كۆتاییھێنان بە گشت كێشە و ناكۆكی و دڕدۆنگییەك.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەم بۆنە پیرۆزە دەكەینە دەرفەت تا داوا لە تەواوی ھێزە سیاسییەكان بەتایبەت یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین بۆ سازكردنی كۆبونەوەیەكی گشتی لە ھەولێر یان سلێمانی یان گوڵەخانە كە ئێمە ئامادەین بۆ میواندارییان لە دوای جەژن بۆ ئەو كۆبونەوەیە و قسەكردن لەسەر دۆخ و گۆڕانكارییەكان و ئەو گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراوانە لە داھاتودا ڕودەدەن چ لە ناوخۆ و عێراق و ناوچەكە و جیھان ئاشكرایە كوردستان دور و بێبەرینابێت لەو ڕوداوانە".



PM:09:03:20/04/2023