لێدوانی نوێی ئومێد خۆشناو لەبارەی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی هەولێر

پارێزگاری هەولێر لەبارەی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی شارەکە ڕایدەگەیەنێت" هیچ رووداوێک بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە". 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دوای نوێژی بەیانی جەژن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو رووداوانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەکە روویاندا، بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەو ڕووداوانە گوزارشت لە بێ هێزی دەزگا ئەمنییەكان و ئەخلاقی خەڵکی هەولێر ناكات، سەرەڕۆی و یاساشکاندن لەناو هەموو کۆمەڵگەیەک دەبێت". 

وتیشی" لە هەولێر هیچ رووداوێک بە تەمومژاوی نا‌هێڵدرێتەوە و ناسنامەی بکەرانی ئەو کردارانە ئاشکرا دەکرێت". 


AM:09:32:21/04/2023