منداڵێك لە ئاوی سەرچاوەی زەڵم خنكا


منداڵێكی تەمەن 12 ساڵی عەرەب كە دانیشتووی پارێزگای سلێمانی كەوتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم و لە كاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیاریەكان ئەو منداڵە دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ گەشت هاتوونەتە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا، كەوتۆتە  ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید عەلی شیعە لە خورماڵ گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادی هەڵەبجە بەڕێكراوە.

ساڵانە لە كاتی گەشت و سەیرانەكاندا هاوڵاتیان دەكەونە نێو رووبارەكانەوە و بەشێكیان گیان لەدەست دەدەن.




PM:07:20:21/04/2023