پێشبینی دەکرێت سبەی یەک شەممە، سێهەم رۆژی جەژن لە هەندێک ناوچە باران و هەورە بروسکە رووبدات بە تایبەتی لە ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکوک.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی دەڵێت" سبەی یەکشەمە ٢٣ی نیسان ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە تا دوای نیوەرۆ بەھۆی ھاتنی بڕێک شێ و ھەور لە باشوری رۆژئاوای عێراقەوە".
ئەو پسپۆرە دەشڵێت" لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک ، ھەڵەبجە ، سلێمانی ناوبەناو ئەگەری ھەورە بروسکە و نمە باران ئەبێت لەھەندێ ناوچەشدا بەدیاری نەکراوی تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبن".
پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە تەنھا لەسنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەرێژەی ٢ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە ، خێرای با زۆربەی کاتەکان چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای ١٠ - ٣٠کم/س.( ئاراز جەبار ئاماژەی بۆ دەکات).