کونسڵی ئەمەریکا لە هەولێر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبین لە پشتیوانییکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕوماڵکردنی ئازاد و بێلایەن و پڕۆفێشنەڵانەی هەواڵەکان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە هەرێمی کوردستان.
لە یادی ١٢٥ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا کونسڵی ئەمەریکا لە هەولێر لە پەیامێکدا دەڵێت " ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیە کە بۆنەیەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگ و سەرەکیەی میدیا لە هەموو حوکمێکی دیموکراتیدا دەیگێڕێت".
لە پەیامەکەدا هاتووشە" ڕێز لەو ڕۆژنامەنووسانەش دەگرین کە بەردەوامن لە پێدانی هەواڵی مانادار بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و لەو پێناوەشدا دەکەونە بەر مەترسیی زۆر".
لە کۆتایی پەیامەکەدا کونسڵی ئەمەریکا دەڵێت " رێز لەو ڕۆژنامەنووسانە دەگرین بەردەوامن لە پێدانی هەواڵی مانادار بە خەڵکی هەرێم".
دەقی پەیامەکە".
کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا:
ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیە کە بۆنەیەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگ و سەرەکیەی میدیا لە هەموو حوکمێکی دیموکراتیدا دەیگێڕێت.
وەکو سەرۆک بایدن وتی، "ئێستا کاری ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ لە هەموو کات زیاتر گرنگە".
بەردەوام دەبین لە پشتیوانییکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕوماڵکردنی ئازاد و بێلایەن و پڕۆفێشنەڵانەی هەواڵەکان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە هەرێمی کوردستان و
ڕێز لەو ڕۆژنامەنووسانەش دەگرین کە بەردەوامن لە پێدانی هەواڵی مانادار بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و لەو پێناوەشدا دەکەونە بەر مەترسیی زۆر.