ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند،"ئه‌و باخه‌ی هێرشیكراوه‌ته سه‌ر، پێشتر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی لێی ده‌مایه‌وه، تێیدا چوار به‌رمیل زێڕو ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مریكی، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه".
هێزێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده و سوپای ئه‌مریكا، له‌باشوری شاری ڕه‌قه، هێرشیانكردۆته‌سه‌ر باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشوی داعش.
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌و سوپای ئه‌مریكاوه، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشوی داعش كه ده‌كه‌وێته باشوری ڕه‌قه.
باس لەوەشکراوە، ئه‌و باخه‌ی هێرشیكراوهتهسهر، پێشتر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی لێی ده‌مایه‌وه، تێیدا چوار به‌رمیل زێڕو ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مریكی، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، له‌به‌شێكی دیكه‌ی باخه‌كه‌ی به‌غدادی، چهكو كه‌ره‌سته‌ی خۆكوژی تێدا حه‌شاردرابوو، ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ره‌و كۆگایه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌سه‌ده‌و سوپای ئه‌مریكا گوازراوه‌ته‌وه.