لەتیف رەشید بۆ چەند پرسێک سەردانی ئێران دەكات


بڕیارە لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی ئێران بكات و سەردانەكەشی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدراوە و باسیان لە سەردانی لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێرق و شاندێكی یاوەری كردووە بۆ ئەو ئێران.
 
چاوەڕوان دەكرێت پرسی ئاو، پەیوەندی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران و گۆڕانی كەشوهەوا دیارترین ئەو پرسانە بن كە لەو سەردانەدا تاوتوێ بكرێن.



PM:05:35:24/04/2023