وەزیری نەوتی عێراق هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات


وەزیری نەوتی عێراق هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان دەخاتە ئەستۆی حکومەتی تورکیا.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان لەبارەی دۆسیەی نەوت و پرسی دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند " حکومەتی تورکیا دوای بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی رابردووی ئەو وڵاتە وەک رایدەگەیەنن، بۆریی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیھان زیانی بەرکەوتووە و ئێستا سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەكەن، بەو هۆیەوە تا ئێستا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیپێنەكردووەتەوە".

وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت "بۆ قەرەبووكردنەوەی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەرهەمی باشوورمان زیادكردووە”.

ئەو وتی "بۆ قەرەبووكردنەوەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەرهەمی نەوتی باشوورمان زیادكردووە”. جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم زەرەری ئابوری هەیە.

حەیان عەبدولەغەنی پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت كە پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستاندا دەكەن.



PM:07:28:24/04/2023