لە پرسەیەک تەقە لە قایمقامی قەزای رەواندز کرا

کەمێک پێش ئێستا لە پرسەیەک تەقە لە قایمقامی قەزای رەواندز کرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو چوارشەممە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن چەند كەسێكەوە دەستڕێژی گولـلە لە ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای رواندز کرا و هەوڵی کوشتنی درا. 

رووداوەکە پەیوەندی بە كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە هەبووە و ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە مەبەستیان كوشتنی ئەحمەد قادر بووە كە ناوبراو لە پرسەیەكدا بووە و لە هەوڵی كوشتنەكە رزگاری بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە گەیشتوونە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.


PM:09:02:26/04/2023