له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که‌به‌ناوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری که‌رکوک بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه‌ڵامی پارتی و میدیاکانی ده‌درێته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی باسی هادی عامری بکرێت که هێرشی کرده سه‌ر پێشمه‌رگه له‌ناو بینایه‌ی پارێزگای که‌رکوکدا.
له رونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه" پارێزگاری كه‌ركوك له‌و كه‌سانه نیه كه ته‌نها لێدوان بده‌ن به‌بێ كرده‌وه، به‌ڵكو لای هه‌مووان ناسراوه به هه‌ڵوێسته روونه‌كانی و له هیچ كاتێك رێگا نادات قسه بكرێت له‌سه‌ر كه‌رامه‌ت و خوێنی هاووڵاتیانی كه‌ركوك و قوربانیه‌كانیان به‌تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه".
ئه‌مه ده‌قی رونکردنه‌وه‌که‌یه که کۆپیه‌کی نێردراوه بۆ سپی:
سه‌ردانه‌كه‌ی عامری به‌رنامه‌ی پێشوه‌ختی بۆ ئاماده نه‌كرابوو، به‌هۆی پابه‌ندبوونێكی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌بوایه بینای دیوانی پارێگای جێبهێشتایه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پارێزگار له سه‌ره‌تای گۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ته‌نها وته‌یه‌كی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد .
شایه‌نی باسه دیداره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پڕ له هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌چوو به‌ئاراسته‌ی ئامانجی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی كه ژێر ده‌ستی داعش كه‌وتوه، له چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا ستایشی رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و قوربانیه‌كانی كرا له پێناو به‌رگریكردن له كه‌ركوك و ئاماژه درا به هه‌ماهه‌نگی به‌رز له كاتی رزگاركردنه‌وه‌ی ناحیه و گونده‌كانی سه‌ربه قه‌زای دوزخورماتوو، ئه‌م هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه هاوبه‌شه بوو به هۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستان و ئه‌م خاڵانه‌ش رونبوو له دیداره‌كه ولهكونگره رۆژنامه‌وانیه‌كه .
لێره‌وه جهختدهكهینهوه له نامه‌یه‌كی روون بۆ گه‌لی كوردستان و هاووڵاتیانی پارێزگاكه‌مان كه پارێزگاری كه‌ركوك له‌و كه‌سانه نیه كه ته‌نها لێدوان بده‌ن به‌بێ كرده‌وه، به‌ڵكو لای هه‌مووان ناسراوه به هه‌ڵوێسته روونه‌كانی و له هیچ كاتێك رێگا نادات قسه بكرێت له‌سه‌ر كه‌رامه‌ت و خوێنی هاووڵاتیانی كه‌ركوك و قوربانیه‌كانیان به‌تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه.
د.نه‌جمه‌دین له‌یه‌كه‌م رۆژی كاركردنی له كه‌ركوك خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه، له بوونی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك له رێگای سه‌رۆكایه‌تی كردنی بۆ لیژنه‌ی ئه‌منی باڵا له كه‌ركوك، هه‌ر قسه‌یه‌كی تر بكرێت پێویسته به‌و ئاراسته‌یه بێت چۆن یه‌كریز بین له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستان وپاراستنی هاووڵاتیانی كه‌ركوك، ئاسایشی كه‌ركوك ئامانجێكی ستراتیجی ئێمه‌یه و پێویسته هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی تایبه‌تی بۆ بكرێت .
هه‌روه‌ها دوپاتیكرده‌وه: له چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن كه پابه‌ندی په‌یامه پیرۆزه‌كه‌یان بن و یه‌ك هه‌ڵوێست بن له روبه‌ڕووبونه‌وه و دژایه‌تیكردنی دژمنی هه‌موو عیراقیه‌كان به ئامانجی سه‌ركوتكردنی تیرۆرستان كه سه‌رجه‌م عیراقیه‌كان ده‌كات به ئامانج وبه‌بێ جیاوازی وكاركردن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خاڵه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاران و دژمنان وتیرۆرستان ده‌بێت .
لێره‌وه د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم دڵنیاتان ده‌كاته‌وه كه ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نابین و كار‌و ماندوبوونمان بۆ ئێوه‌یه و رێگا ناده‌ین ئه‌زموونی دیموكراسیمان تێكبدرێت یان خراپ وتن به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له مه‌ترسییه‌كاندا سنگی خۆیان خستوه‌ته به‌ر گولـله‌ی دوژمانان وخێزان وكه‌سوكاری خۆیان جێهێشتوه بۆپاراستنی كه‌ركوك و هاووڵاتیانی .