بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە، كە داهاتەكەی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە" بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ ١٠٠ ملیۆن و ٩١٣ هەزار و ٢٧ بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی حەوت ملیار و ٥٠٦ ملیۆن و ٤٠١ هەزار دۆلار بووە". 

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ مانگی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی ٩٨ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار و ٦٩٢ بەرمیل بووە، لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی لە كێڵگەكانی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٤٩٤ بەرمیل، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش نەوت لەو مانگەدا (٧٤.٨٥) دۆلار بووە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە" سەرجەم نەوتەكەش فرۆشراوە بە (٣٥) كۆمپانیای نێودەوڵەتی کە لە چەندین نەتەوەی جیاوازەوە باركراوە، وەک بەندەرەكانی بەسرە، خور زبیر و كەنداو و بەندەری جیهان". 


PM:02:17:27/04/2023