کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت" ژمارەیەک هەلی کاریان بەشێوەی گرێبەستی مانگانە ڕاگەیاندوە". 

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" پێویستیان بە ژمارەیەک ژمێركار (عداد) هەیە بۆ کارکردن بەشێوەی گرێبه‌ستی مانگانه‌ بۆ كاروباری فرۆشتنی وزه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با، بۆ فەرمانگەى کارەباى چوارتا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەسێک ئارەزووى کارکردنی هه‌یه‌ دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژدا تا به‌رواری ٢ی ٥ی ٢٠٢٣ فۆرمی داواکاری پێشکەش بکات.



PM:03:07:27/04/2023