چه‌کدارانی داعش له سنوری یه‌گێنیجه‌ی سه‌ر به‌شاری خورماتوو ده‌ستیان به‌هێرشکرد بۆ سه‌ر باره‌گاکانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و دڤه‌ره.
سه‌رچێ‌وه‌یه‌کی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌سپی نیوزی راگه‌یاند " له کاتژمێر 10:30 ئه‌مشه‌و 7 ی ئه‌یلول چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی یه‌گنیجه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕیکی قورس له نێوان هه‌ردوولا روویداو تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه‌کرد که چه‌کدارانی داعش نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وی بکه‌ن و زوو پێشمه‌رگه لێیان هاتۆته ده‌ست.
تا ئێستا زیانه‌کانی چه‌کدارانی داعش نه‌زانراوه.
له‌و شه‌ڕه‌دا میلیشیاکانی به‌دریش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌شداربوون له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌که‌ی داعشدا.