به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق به یاوەری شاندێكی باڵا به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێکەوت.
نوسینگەی راگەیاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌تیف ره‌شید به‌یانی ئه‌مڕۆ بە سەردانێکی فەرمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێكه‌وتووه.
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانە.