لە 16 مانگدا 79 كرێكار لە (شوێنی كار) گیانیان لەدەستداوە


لە ماوەی ساڵی رابردوو و چوار مانگی ئەمساڵدا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان 79 كرێكار لە (شوێنی كار)ەكانیان گیانیان لەدەستداوە. 

دەنگی كرێكار، ئەمڕۆ ئامارەكانی قوربانی لە روداوەكانی (شوێنی كرێكار) بۆ ساڵی رابردوو بڵاوكردەوە كە لەشاری هەولێر 24 حاڵەتی گیان لەدەستدان، لە سلێمانی 21 حاڵەت لە دهۆك 9 حاڵەت و لە هەڵەبجە 5 حاڵەت هەبوون، كۆی گشتی گیان لەدەستدانەكان 59 حاڵەت بووە.

هەر بەپێی ئامارەكە لە چوار مانگی ئەمساڵدا 20 كرێكار لە شوێنی كاردا بونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە كە لە هەولێر 5 گیان لەدەستدان، لە سلێمانی 6 حاڵەت، لە هەڵەبجە 1 حاڵەت، لە دهۆك 2 حاڵەت و لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش 6 حاڵەت.




PM:03:16:29/04/2023