هاتووچۆی هەولێر: كامێراكانی تیژڕەوی سزای نەبەستنی پشتوێن و بەكارهێنانی مۆبایل تۆمار دەكات

هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە سبەینێ دووشەممەوە کامێراکانی چاودێری لەسەر نەبەستانی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێری چالاک دەکرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکەدا شوفێران ئاگاداردەکاتەوە، لە ڕۆژی ١ی ئایارەوە واتە لە سبەینێوە تایبەتمەندی سزادان لە ڕێگای کامێراکانی چاودێری خێرای، لەسەر نەبەستنی پشتێنەی دڵنیایی و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕین، چالاک دەکرێت.

دەشڵێت" هەر شوفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزا دەدرێت لەسەری، بۆیە داوا لە هەموان دەکەن کە بۆ سەلامەتی پابەندی یاساکان بن". 


PM:02:45:30/04/2023