بانکی ناوەندی رێوشوێنی تر دەگرێتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار

 
بانکی ناوەندی عێراق ئاشاکرای دەکات، کاریگەری گەشەی ئابوری ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر قەبارەی داواکارییەکان و ژمارەی ئەو بانکانەی کە بەشدارن لە پلاتفۆرمی داواکاری دراوی بیانیدا زیادیکردوە و ئاماژەی بە ڕێکارێکیش کرد بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.
  
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، محەمەد یونس بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی ڕایگەیاند" گەشەی ئابوری یارمەتیدەربوە لە کەمکردنەوەی نرخی دۆلار لە نێوان بازار و بانکی ناوەندی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا".
  
ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی دەشڵێت " داواکاری بۆ کڕینی دۆلار لە سەکۆی بانکی ناوەندی بەڕێژەی ١٥٥ % لە ئێستادا، پێشتر ٤٢ داواکاری هەبوو لە هەفتەیەکدا، بەڵام ئێستا ١٢٨٠ داواکاری هەیە.
  
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کاریگەری بەرچاوی لەسەر قەبارەی داواکارییەکان هەبوە، چونکە ماوەیەك لەمەوبەر نزیکەی ٤٤ ملیۆن دۆلار لە هەفتەیەکدا داوادەکرد لە ئێستا بۆ ٤٩٠ ملیۆن دۆلار لە هەفتەیەکدا بەرزبوەتەوە.
 
 بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان باس لەوەش دەکات  هەوڵیانداوە کە قەبارەی مامەڵەکان بە دۆلار کەمبکەنەوە و چەند ڕێکارێکی حکومیش بۆ پشتوانی دیناری عێراقی گیراوەتەبەر و لەوانەش دابەشکردنی موچەی کرێکار و کارمەندی بیانی بە دیناری عێراقی و رسوماتی گومگرگ و باج و مامەڵەی ناو فەرمانگەکان بە دیناری عێراقی بێت.



PM:07:51:30/04/2023