وادەیەك بۆ پەسەندكردنی بودجەی عێراق دیاریكرا


هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت 10 رۆژی دیكە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ پەسەند بكرێت.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەندامانی سەركردایەتی هاوپەیمانەكە كۆبوونەوە و گفتوگۆیان سەبارەت بە دۆسیەی حكومی و پەرلەمانی و خزمەتگوزاری و ئابوری كردووە.

هاوپەیمانییەكە روونیكردۆتەوە، گرنگی پەسەندكردنی بودجە و جێبەجێكردنی پڕۆژە و بەرنامە حكومییەكانیان دووپاتكردۆتەوە و پێشبینی دەكرێت لەرۆژی ١٠ی ئایاری ئەمساڵ، كۆتا هەنگاوەكانی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە جێبەجێ بكرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەكۆبوونەوەكە محەمەد سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمان ئامادە بوون و تاوتوێی بەندە سیاسییەكان و هەوڵەكانیان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و كارنامەی وزاری كردووە.



PM:05:13:01/05/2023