"لە ٢٠١٠ دا کورد لە هەولێر حکومەتی بۆ بەغدا دروستکرد، ئێستا خەریکە بەشداری پێ ناکەن"

چاودێرێکی سیاسی باس لەوە دەکات کە کورد ساڵی ٢٠١٠ سیاسیەتێکی ژیرانەی بەڕیوە دەبرد، لە هەولێر حکومەتی بەغدا دامەزرا، کەچی ئێستا خەریکە بەشداری بەکورد ناکرێت لە کابینەی نوێدا".

چاودێریكی سیاسی بە سپی میدیای راگەیاند کە رەنگە کورد لە گفتوگۆی لەگەڵ بەغدا خۆی بەهێز بزانێت" بەڵام لە راستیدا وا نییە، پێش چوار ساڵ لەمەوبەر بەهۆی پەیرەوکردنی سیاسەتێکی واقعیەوە کورد لە هەولێر حکومەتی بۆ بەغدا دروست دەکرد".( ئاماژەیە بۆ کابینەکەی مالکی کە لەلایەن کوردەوە لە هەولێر دامەزراو رێکەوتنی شیعە – سونە- کورد  ئیمزا کرا).

ئەو چاودێرە کە نەیوست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، وتی "دەبێت کورد تێبگات بۆ رۆژی گەیشتووە بەم رۆژە، شیعە وەڵامی داواکارییەکانی ناداتەوە، بودجەی بۆ نانێرێت، کێشەی نەوت و سوتەمەنی لەگەڵ بەغدا هەیە، هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ چارەسەری کێشەی پێشمەرگە، سەرباری ئەمانەش خەریکە دەچێتە حکومەتێکەوە بە ناچاری".

ئەو چاودێرە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم رۆژەی کوردی تێکەوتووە ئەنجامی سیاسەتی ئەمرۆ نییە" بەڵکو دەرئەنجامی سیاسەتی نا واقیعی هەرێمە، کە بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە پەیرەوی کردووەو ئەمرۆ باجەکەی دەدات".   



PM:12:48:08/09/2014