یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە یه‌كێتی ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه 11 و سفر له‌به‌ژه‌وه‌ندی پارتی ده‌ستپێبكات.
ستران عەبدوڵا وتەبێژی یه‌كێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی حیزبەکەی رادەگەیەنێت و دەڵێت" گه‌رموگوڕ‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن به‌هۆی پارتییه‌وه ساردبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوانمان پرسی هه‌ڵبژاردن بێت، ئه‌وا یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی ناوه‌و داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه".
ستران عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت:"له‌ئێستادا پرسی پێكهاته‌كان له‌سوودی پارتییه، بۆیه نایه‌وێت له‌سه‌ر پرسی پێكهاته‌كان رێكبكه‌وێت، هه‌ر بۆیه یه‌كێتی ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه به‌مسۆگه‌ری پارتی 11 كورسی ده‌سته‌به‌ر كردبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی ده‌وێت ته‌واو دیموكراسی بێت و لایه‌نه‌كان سه‌نگی خۆیان بزانن".
راشیگه‌یاند: "یه‌كێتی سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان نییه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌مووكات ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌پرسی هه‌ڵبژاردندا بینیمان كه ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی بوو، به‌ڵام پارتی تا شوێنێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌نگاوده‌نێت پاشان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه".
وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت " یه‌كێتی سه‌قفی داواكاری هه‌ڵبژاردنی به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه‌و ته‌نها وه‌ك رابردوو داوای خه‌ڵكی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه پارتییه به‌ڵێنه‌كه‌ی ناباته سه‌ر، له‌كاتێكدا ئێمه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ره‌تناكه‌ینه‌وه، وه‌ك هه‌موو جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنیش له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی پارتی هه‌نگاوێكی ناوه، به‌ڵام به‌كردار جێبه‌جێی نه‌كردوه".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ستران عه‌بدوڵڵا دەڵێت "له‌ئێستادا پرسی پێكهاته‌كان له‌سوودی پارتییه، بۆیه نایه‌وێت له‌سه‌ر پرسی پێكهاته‌كان رێكبكه‌وێت، هه‌ر بۆیه یه‌كێتی ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه به‌مسۆگه‌ری پارتی 11 كورسی ده‌سته‌به‌ر كردبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی ده‌وێت ته‌واو دیموكراسی بێت و لایه‌نه‌كان سه‌نگی خۆیان بزانن".
راشیگه‌یاند: "یه‌كێتی سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان نییه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌مووكات ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌پرسی هه‌ڵبژاردندا بینیمان كه ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی بوو، به‌ڵام پارتی تا شوێنێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌نگاوده‌نێت پاشان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه".