وەزیری پێشمەرگە كە یەكێتییە "دەستی لەكاركێشاوەتەوە"، بەڵام هێشتا "واژوو"ی نووسراو دەكات


شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم كە لە پشكی یەكێتییە و چەند مانگێكە "دەستی لەكاركێشاوەتەوە"، بەڵام هێشتا "واژوو" لەسەر نووسراوەكان دەكات.

بە پێی نوسراوێك كە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی دەستلەكاركێشاوەی لەسەرە و ئەمڕۆ 2ی 5ی 2023 دەرچووە و تیبەت بە پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە.

بە پێی فەرمانەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ، پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە بە دوو خشتەیە (خشتەی یەكەم ئەفسەرانی نەورۆزی 2021 كە لیستەكە (398) ئەفسەرەن، خشتەی دووەم پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی ئەیلولی 2021 كە لیستەكە (176) ئەفسەرە).
  
شۆڕش ئیسماعیل، لە پشكی یەكێتی لەو پۆستەدایە و ماوەی چەند مانگێكە لەسەر داوای حیزبەكەی، دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، یەكێتیش (رێباز بێركۆتی)، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنگرەوەی كاندیدكردووە، بەڵام تا ئێستا لە پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاسایی نەخواردووە.




PM:08:51:02/05/2023