بەپەلە.. شاندی كوردی بۆ كۆبوونەوە گەیشتنە مەكۆی گۆڕان (نوێکراوەتەوە)

پاش كەمێكی دیكە كۆبوونەوەی شاندی دانوستانكاری كورد‌و سەركرایەتی سیاسی كورد بۆ تاوتوێكردنی بەشداری كورد لەحكومەتی بەغدا دەست پێدەكات.

تا ئێستا وەفدی دانوستانکاری کورد لە کۆبونەوەکانیاندا لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر پرسی بەشداریكردن و بەشدارینەكردنی كورد لە حكومەتی تازەی عێراقدا لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کورد کۆدەبنەوە.

نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی حكومەت، محەممەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتوو، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی‌و بەرپرسێكی باڵای یەكێتی بەشدار دەبن له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا.




PM:02:26:08/09/2014