بنەماڵەی موراد كانی كوردەیی: فرسەت مەلەكی لە ڕوداوێكی تەمومژاویدا تیرۆركرا


بنەماڵەی موراد كانی كوردەیی رایدەگەیەنن، فرسەت مەلەكی هاوڕێی نزیك موراد كانی كوردەیی بووە و "تیرۆر" كراوە.

بنەماڵەی موراد كانی كوردەیی لە روونكردنەوەیەكدا رایانگەیاندووە "ئێوارەی سێشەممە لە ڕوداوێكی تەمومژاویدا لەسەر ڕێگای قەمتەران چوارقوڕنە دەستڕێژی گوللە لە فرسەت مەلەكی، هاوڕێی دێرینی شەهید موراد كانی كوردەیی كر و بەسەختی برینداركر و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە شەهیدبوو".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "كاكە فرسەت خۆشەویستی شەهید موراد كانی كوردەیی بوو وە لەساتەوەختی تیرۆركردنی شەهید موراد دا وەك هاوڕێیەك هاوەڵی شەهید مورادی كردبوو بۆ نان خواردنی ئێوارە لە شاری ڕانیە،بەداخەوە لەو ڕوداوەدا شەهید موراد و سێ لەهاوڕێكانی شەهید دەكرێن و كاك فرسەتیش لە لایەن ئەو هێزەوە دەستگیر دەكرێت و دوای ماوەیەك ئازاد دەكرێت، جێی ئاماژە پێكردنە شەهید فرسەت پیاوێكی كاسب و دەست ودڵ پاك بووبەهیچ شێوەیەك تێكەڵی كاری سیاسی و ململانێی نەكردوە بەداخەوە ئێوارەی سێشەممە لە ڕوداوێكی تەمومژاویدا بەدەستێكی ڕەش و لەرزۆك تیرۆركرا".



AM:10:51:03/05/2023