لەهەولێر كۆرپەیەكی فرێدراو دۆزرایەوە


لە نزیك مزگەوتی گەورە شاری هەولێر منداڵێكی كۆرپە كە فرێدرابوو دۆزرایەوە.

بەپێێ‌ گرتە ڤیدیۆیەك لە نزیك مزگەوتی گەورە شاری هەولێر منداڵێكی كۆرپە كە فرێدرابوو دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا لایەنە  ئەمنییەكان روونكردنەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە.

فرێدرانی ئەو كۆرپەیە لە شاری هەولێر لەكاتێكدایە هەفتەی رابردووش كۆرپەیەكی دیكە لە قەزای كەلار لە ناوچەی گەرمیان دۆزرایەوە و دواتر هێزە ئەمنییەكان سێ كەسیان دەستگیركرد كرد كە یەكێكیان دایكی بوو، دانی بەوەدا نابوو كە لەهاوسەرەكەی جیابۆتەوە و پەیوەندی لەگەڵ كەسێكی دیكە هەبووە و ئەو منداڵەیان بووە.  

بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە لینكی تێلێگرامی (سپی) بكە





AM:10:32:04/05/2023