لە زاخۆ تەرمێك دۆزرایەوە


ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری زاخۆ تەرمی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ دۆزراوەتەوە، بەڵام تائێستا وردەكارییەكەی ئاشكرا نەكراوە.

بەپیێ زانیارییەكانی (سپی) ئەمڕۆ لە ناو پاركێكی وەستانی ئۆتۆمبێل لە نزیك چایخانەی محەمەد عارف لە سەنتەری شاری زاخۆ تەرمی مێردمنداڵێك دوزراوەتەوە كە بەپێی زانیارییەكان تەمەنی 15 ساڵە.

هەر بەپێی زانیارییەكان بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری گیان لە دەستدانی تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراوە.



AM:11:02:04/05/2023