قوباد تاڵەبانی: کێشە ناوخۆییەکان مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دروستکردووە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) ڕایدەگەیەنێت" کێشە ناوخۆییەکان مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دروستکردوە".

ئەمڕۆ پێنج شەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە) پێشوازیکرد لە باربارالیف یادریدەرەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ناخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کرا.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" کێشە ناوخۆییەکان مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دروست کردوە و پێویستە هەموولایەکمان بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان بدەین و نابێت ململانێی سیاسی و حیزبی بگاتە ئاستی بەزاندنی هێڵە سورە نیشتیمانییەکان و بە تایبەتیش لاوازکردنی پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی عێراقدا". 

وتیشی" پێشوازی لە هەرجۆرە دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئامادەین لەپێناو چارەسەرکردنی هەموو ئەو خاڵانەی مایەی ناکۆکین لیژنەی هاوبەش تەنانەت بە بەشداری نوێنەرانی هاوپەیمانەکانمان پێک بهێنین". 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی وتی" ئامانجمانە کێشەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ماوەی ساڵانێکی زۆر لە ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری و هەروەها ململانێ و ناکۆکی سیاسی و حیزبی ناپێویست، عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستییان بە قۆناغێکی درێژی سەقامگیری و ئارامی هەیە تا بتوانین پێکەوە کار لەسەر گەشەسەندنی ئابووری و بووژانەوەی بازاڕ بکەین، چونکە لەوە زیاتر عێراق و کوردستان. 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵه‌بانى باسی دۆخی ئازادی ڕادەربڕینى لە کوردستان كرد و ئاماژەی بەوەدا" ئێمە هەمیشە شانازیمان بە دابینکردنی ئازادی ڕادەربڕین‌و ئازادی کاری ڕۆژنامەوانییەوە دەکرد، کەچی بەداخەوە لەمدوایانەدا لەلایەن دۆستەکانمانەوە ڕوبەڕوی ڕەخنە بوینەتەوە، بۆیه‌ پێویستە بەخۆماندا بچینەوە بۆ ئەوەی ناوو ناوبانگی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بەهۆی پێشێلکردنی ئازادییەکانەوە لەکەدار نەبێت".


PM:03:43:04/05/2023