بایرن بڕیاری دەرکردنی مانێی داو ئەویش لە یانەیەکی گەورە نزیکبووەتەوە

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ یاریزانە سەنیگالییەکەی سادیۆ مانێ ڕێککەوتووە بۆ جیابوونەوە لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا

 مانێ هاوینی ڕابردوو لە لیڤەرپوڵی ئینگلتەراوە ڕووی لە بایرن میونشن کرد و بە بڕی زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ.

 ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی کریستیان فالک ڕایگەیاند: بایرن میونشن و سادیۆ مانێ ڕێککەوتن لەسەر جیابوونەوە لەم هاوینەدا.

 مانێ سەرەڕای مووچەی زۆری لەگەڵ پێشەنگی خولی ئەڵمانی (20 ملیۆن یۆرۆ ساڵانە)، بەئاستی پێویستەوە دەرنەکەوتوو تەنانەت هێرشی کردە سەر لیرۆی سانێی هاوکارەکەی بە لێدان لە دەموچاوی، دوای ئەوەی دوای یارییەکەی مانچستەر سیتی ناکۆکی لە نێوانیاندا دروستبوو.

هەروەها سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندووە، یانەی پاریس سانجێرمان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ سادیۆ مانێدەکات.

 لای خۆیەوە یانە باڤارییەکە بڕیاریدا گرێبەست لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمین هێرشبەری ناپۆلی نەکات بەهۆی داواکارییەکانی سەرۆکی یانەی ناپۆلی کە بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە.
 ڕۆژنامەی "بیڵد" دەڵێت: "بایرن ڤیکتۆر ئۆسیمینی لە لیستی گرێبەستەکانی هاوینەی خۆی دوورخستەوە، چونکە یانەکە نایەوێت هیچ مەترسییەک دروست بکات"

 لە کۆتاییدا وتی: ڕاندال کۆلۆ موانی هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت بووەتە یەکەم کاندید کە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی هێرشبەری.




PM:07:23:04/05/2023