لەبەر ئەم هۆكارە ئینجانە لە شوێنی كارەكەت دابنێ

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دانانی ڕووەكی جۆراوجۆرەكان لە شوێنی كاركردندا، وردبینی كارمەند و فەرمانبەران زیاد دەكات و وادەكات كارەكانیان بەشێوەیەكی باشتر بەرهەم بهێنن.
توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی دەرونی بەریتانی و هۆڵەندییەوە ئەنجامدراوە و ماوەی ساڵ ونێوێكی خایاندووە.
توێژەرەكان هەستاون بە پێوانەكردنی ئاستی بەرهەمی كارمەند و فەرمانبەرانی چەند دەزگایەك، پێش دانانی ڕووەك و سەوزایی و دوای دانانیان لە شوێنی كارەكانیان.
ئەنجامەكان دەریانخستووە كە دانانی ڕووەك و سەوزایی لە شوێنی كاردا بۆتە هۆی زیاد كردنی وردبینی كارمەندەكان، هەروەها ئاستی بەرهەماكانیانی بەڕێژەی %15 بەرزكردۆتەوە.
پسپۆڕەكان هۆكاری ئەم حاڵەتە دەگێڕنەوە بۆ كاریگەری سەوزایی لەسەر باری دەرونی كارمەندەكان، ئەمەش جگە لەوەی دەبێتە هۆی پاكردنەوەی كەش و هەوای ئەو شوێنەی كاری تێدا دەكرێت و وادەكات كارمەندەكان زیاتر هەست بە ئاسودەی دەرونی بكەن.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك دەریخستبوو كە ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی و هەروەها پێكەنین دەبێتە هۆی زیادكردنی بەرهەمی كارمەندان.



PM:03:20:08/09/2014