کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و کەسایەتی هەولێر داوا دەکەن پشتگیری لیستی چەپی سەوز بکەن

دوێنێ ژمارەیەک رۆشنبیر و رۆژنامەنوس و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە شاری هەولێر، لە بارەگای هەدەپە لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرکەوتنی لیستی چەپی سەوز لە تورکیا دوپاتکردەوە.

ژمارەیەک رۆشنبیر و رۆژنامەنوس و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە شاری هەولێر، لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی (سپی میدیا) نێردراوە، داوا دەکەن هەموو کەسێکی نیشتیمان پەروەر و ئازادیخواز پاڵپشتی لیستی چەپی سەوز بکات، چونکە دەنگی ئازادیخواز و ئاشتیخوازانی تورکیا دەگرێتە خۆی.

دەقی راگەیەنراوەکە:

راگەیەنراوی رۆژنامەوانی

رۆژی 6/5/2023، لەشاری هەولێر ژمارەیەك رۆشنبیر و رۆژنامەنوس‌ و كەسایەتی سیاسی‌ و كۆمەڵایەتی، كۆبونەوەیەكیان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هەڵبژاردنی 14ی ئایاری وڵاتی توركیا سازدا، پاش وتووێژێكی تێروتەسەل سەرجەم بەشداربووان هاوڕابوون لەسەر ئه‌وه‌ی: 

-پێویستە هەموو كەسێكی نیشتمان پەروەر و ئازادیخواز پاڵپشتی لیستی چەپی سەوز بكات، چونكە دەنگی ئازادیخواز و ئاشتیخوازانی توركیا دەگرێتە خۆی.

-به‌ته‌واوی پاڵپشتی لیستی چه‌پی سه‌وز ده‌كه‌ین، چونكه‌ لیستی به‌رقه‌راربوونی ئاشتیه‌ له‌ توركیا و باكووری كوردستان. 

-دیموكراسی و ئاشتی لە توركیا بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان گرنگە، بۆیە سەركەوتنی لیستی چەپی سەوز زۆر كاریگەرە، لەبەرئەوە داوا دەكەین هەموو دەنگدەرێكی باكوری كوردستان‌ و توركیا دەنگ بەو لیستە بدەن:

ئامادەبوان: 

-فاروق جمیل صادق.

-صمد محمد حسێن.

-كەریم بەحری برادۆست.

-رێباز مستەفا.

-شێخ فەزڵ هیرانی.

-مامۆستا چەتۆ.

- گۆران جەلال.

-محمد گەردی.

-شەهلا حەفید.

-ئازاد جۆڵا.

-فەرهاد جەمیل.

-بێستون ئەنوەر محمد.

-جاسم مستەفا قادر.

-شكراللە حمدامین.

-جێگر برادۆستی.

-صلاح ئەیوب.

- فاتح عەبدوڵا عەباس.

-سەرتیپ جەوهەر.

-هەندرێن شێخ راغب.

-ابراهیم رۆستەم حسن.

-مزەفەر ئيبراهيم ئیسماعیل.

-ئاوارە سلێمان كەریم.

-رابەر حیدر جەوهەر.

-حبیب ابراهیم جعفر.

-ستار ئەنوەر محمد.

-هێمن عبداللە عەزیز.

-پەری خان حسن ابراهیم.

-پەرێز عمر تاهر.


AM:08:30:08/05/2023