"کێشەی کورد لە ١٤٠ و پێشمەرگەوە بووە بە ناردنی بوودجەی مانگێک"

کێشەی کورد کورتبۆتەوە بۆ ئەوەی ئایا بەغدا مووچەی مانگێک دەدەن، یان نا، هەرچی کێشەی ١٤٠ و مەسەلەی پێشمەرگەو نەوت‌و شەراکە بۆتە مەسەلەی لاوەکی.

چاودێرێکی سیاسی بە سپی میدیای راگەیاند کە کورد لە پێگەیەکی زۆر لاوازەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکات‌و ئێستا ئەو پرسی گرنگی کورد لەچەندین کێشەی هەڵپەسێردراوی سەرەکیەوە، کورت بۆتەوە بۆ مەسەلەی بودجەی هەرێم و ئایا بەغدا بودجەی چەند مانگ دەنێرێت، یان ناینێرێت؟

ئەو چاودێرە وتی ئەم پرسە ئەنجامی سیاسەتێکی هەڵەی سەرکردایەتی کوردە کە بەدرێژایی ئەو چوار ساڵە پەیڕەکراوە کە ناتوانی لەرووی ئابوریەوە ئیکتفای ناوخۆی کوردستان بکات، نە توانیشی هێزێکی سەربازی تۆکمەی هەبێت کە بتوانێت داکۆکی لە هەرێم بکات.

ئەو چاودێرەی سپی باسی لەوە کرد کە سەرکردایەتی کورد بەهۆی ئەم سیاسەتە شکسخواردوەوە هیچ رێگایەکی لەبەردەمدا نەماوە بەشداریکردن نەبێت لە کابینەکەی عبادیدا، چونکە لەلایەکەوە لەرووی سەربازیەوە ئەمەریکاو ئێران داکۆکی لێ دەکەن، لەرووی ئابووریشەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە داراییەکەشی چاوی لەبەغداو حکومەتی عەبادیە.      



PM:07:42:08/09/2014