كۆتایی بە كێشەكانی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی هات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) و قوباد تاڵەبانی، جێگری، دوای نزیكەی حەوت مانگ لە دابڕان لە یەكتر، كۆبوونەوە.

ئەمرۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) رایگەیاندووە "ئەمرۆ پێشوازیم لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كرد. لە كەشێكی ئەرێنیدا تاوتوێی كێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەكانی بەردەم حكومەتی هەرێممان كرد و هەردوولا كۆك بووین لەسەر چارەسەریی گشت كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوكاری نێوان گشت كوتلە وەزارییەكانی ناو كابینە". 

مەسرور بارزانی وتویەتی "هەروەها جەختمان لەسەر پاراستنی تەبایی و یەكڕیزی ناوخۆیی كردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان".

كۆبونەوەكە لەكاتێكدایە كە زیاتر لە حەوت مانگە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بایكۆتی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە.



مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایگەیاندوە "ئەمرۆ پێشوازیم لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كرد. لە كەشێكی ئەرێنیدا تاوتوێی كێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەكانی بەردەم حكومەتی هەرێممان كرد و هەردوولا كۆك بووین لە سەر چارەسەریی گشت كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوكاری نێوان گشت كوتلە وەزارییەكانی ناو كابینە. هەروەها جەختمان لە سەر پاراستنی تەبایی و یەكڕیزی ناوخۆیی كردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان".



PM:02:55:08/05/2023