قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ سەرۆک وەزیران، نانێکی نیوەڕۆی خۆش‌و بەرهەمدارم خوارد

لەیەکەم لێدوانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی (ماوە بۆ درێژکراوە)، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند " لەگەڵ سەرۆک وەزیران نانێکی نیوەڕۆی خۆش و بەرهەمدارم خوارد".
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە) لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی " ئێمە پێکەوە یەکگرتووین لەو باوەڕەدا کە دەتوانین بەسەر تەحەددیاتەکانماندا زاڵ بین".

هەروەها نووسیوویەتی" کاربکەین بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان، و بەهێز بمێنینەوە لەبەرامبەر ئەو مەترسییە زۆرانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە".

ماوەی هەشت مانگە قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ناکات، دوای ماوەیەکیش ساتفەکەی لە وەزیر و بریکارەکانیش بایکۆتیان کرد، کشانەوەیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبەر کێشەی هاوکار جاف و پڕنەکردنەوەی کەمهێنانی دارایی سلێمانی بوو، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە بۆ گەڕاونتەوەو لەسەر چی رێککەوتوون. 



PM:08:56:08/05/2023