پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەیەكی كرد


بڕیار بوو ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) سەبارەت بە دۆخی كەركوك لەگەڵ حزبە كوردستانییەكان كۆببنەوە، بەڵام شاندی پارتی كە پێشتر بانگهێشتی كۆبوونەوەكە كرابوو، بەشداری نەكرد.

لەو بارەیەوە مەسعود مەلا پەروێز، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك رایگەیاندووە "هۆكاری بایكۆتكردنمان بەهۆی مامەڵەی نەشیاوی پاسەوانەكانی دیوانی پارێزگا بووە كە مامەڵەیەكی گونجاویان لەگەڵ شاندەكەی پارتی نەكردووە و ئەوانیش بە سووكایەتییان زانیوە و بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كردوە".

ناوبراو وتویەتی "ئەوەی كراوە بە بڕیاری ڕاكان جبوری بووە، چونكە ئەوان لە كۆبوونەوەی ڕابردوو لەگەڵ یۆنامی گەندەڵییەكانی پارێزگاری كەركوكیان بە بەڵگەوە خستووەتەڕوو، بۆیە كێشەی بۆ بەشداریكردنیان دروستكردووە، پارتی هەڵوێستی دەبێت و لەسەر ئەم بابەتە بەیاننامەی فەرمی دەبێت".





AM:11:56:10/05/2023