دهۆک.. لە دوو ڕووداوی شەڕدا حەوت کەس برینداربوون

ئەمشەو چوارشەممە شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک لە سەنتەری پارێزگای دهۆک ڕوویدا کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی بریندار بوون و باری تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوری پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی نۆهەدرا لە سەنتەری پارێزگای دهۆک شەڕ لە نێوان چەند کەسێک ڕوویدا کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی بریندار بوون". 

ئاماژەی بەوەشکرد" یەکێکیان بە فیشەک و هاوڵاتییەکی دیکەش بە بەرد و کەسی سێیەمیش بە چەقۆ بریندار بووە، لە ئێستاشدا هەرسێ قوربانییەکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەڵام ئەو کەسەی کە فیشەکی بەرکەوتووە باری تەندروستی ناجێگیرە". 

هەر ئەمشەو شەڕێکی دیکە لە گەڕەکێکی دهۆک لە نێوان چەند کەسێک ڕوویدا کە بەهۆیەوە چوار کەس بە چەقۆ برینداربوون. 

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 


PM:10:58:10/05/2023