چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی عەلی سیاسی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت" نه په‌شیمان بومه‌ته‌وه‌و نه چومه‌ته لای كه‌س و نه گوڵیشم وه‌ك دیاری له كه‌س وه‌رگرتووه".
لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەست سپی کەوتووە، لەسەر ئەو کێشەیەی کەوتە نێوان عەلی سیاسی و پەرلەمانتار د. شێرکۆ جەودەت، عەلی سیاسی دەڵێت" ئێستاش نه په‌شیمانم و نه داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م , به‌ڵام به داخم بۆ برایانی یه‌كگرتوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره بچوكه هه‌ڵمه‌تێكی مونه‌زه‌می سه‌رتاسه‌ریان له خانه‌قینه‌وه بۆ زاخۆ بۆ گیان من ده‌ستپێكرد و كۆبونه‌وه‌ی حیزبیان له‌سه‌ری كرد و به ته‌وجیهات كردیانه كێشه‌ی "ماركسییه‌كان و ئیسلامییه‌كان" و هه‌زاران نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و كۆمێنتی سوكایه‌تیان بۆم نوسی كه له گه‌ڵ په‌یامه ئیدعاكانی یه‌كگرتوو قه‌ت نایاته‌وه".
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
نه په‌شیمان بومه‌ته‌وه‌و نه چومه‌ته لای كه‌س و نه گوڵیشم وه‌ك دیاری له كه‌س وه‌رگرتووه
دوای ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له‌و خۆپیشاندانه‌ی دژ به گرانكردنی نرخی به‌نزین رێكخرا و, پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران دوو داوایان له په‌رله‌مانتاران كرد، "یان ئیستقاله بكه‌ن و له حكومه‌ت بكشێنه‌وه و، یان له گه‌ڵیان بچن بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران"
به‌نده كه له فلیمه‌كان و وێنه‌كان دیاره من له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه قسه‌كاندا بووم, به‌ڵام درۆی ناو خه‌ڵكی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به یه‌كگرتووشه‌وه توڕه‌می كرد, له‌ملا له‌ناو ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كن له‌ناو خه‌ڵكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه, ناچار بووم به پێلاوه‌كه‌م مایكه‌كانیان پێرابگرم بۆ ئه‌وه‌ی هیچیكه خه‌ڵكی كوردستان درۆیان ده‌رخوارد نه‌درێت.
پاشان له‌سه‌ر داوای "كاك شێرزاد مامه" كه ئه‌ندامی یه‌كگرتووه و "كاك ئاسۆ سه‌راوی" و له ژێر رۆشنایی وتاره‌كه‌ی "كاك ته‌ها سۆڵه‌یی" له باره‌گایه‌كی رێكخراوه‌یی یه‌كگرتوو دانیشتین كه من 3 هاوڕێم له گه‌ڵدا بوو , له دانیشتنه‌كه له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆم به‌رده‌وام بووم و وتم له یه‌كگرتوو و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌كانم داوه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دوو فاقیانه بیرده‌كه‌نه‌وه, پێیه‌كیان له‌ناو خه‌ڵكه‌و پێیه‌كه‌ی دیكه‌یان له ناو نیعمه‌ت و ئیمتیازاتی ده‌سه‌ڵاته, بۆیه من پێڵاوم نه‌داوه له شێركۆ , به‌ڵكو پێڵاوم داوه له مایكی درۆ.
ئێستاش نه په‌شیمانم و نه داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م , به‌ڵام به داخم بۆ برایانی یه‌كگرتوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره بچوكه هه‌ڵمه‌تێكی مونه‌زه‌می سه‌رتاسه‌ریان له خانه‌قینه‌وه بۆ زاخۆ بۆ گیان من ده‌ستپێكرد و كۆبونه‌وه‌ی حیزبیان له‌سه‌ری كرد و به ته‌وجیهات كردیانه كێشه‌ی "ماركسییه‌كان و ئیسلامییه‌كان" و هه‌زاران نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و كۆمێنتی سوكایه‌تیان بۆم نوسی كه له گه‌ڵ په‌یامه ئیدعاكانی یه‌كگرتوو قه‌ت نایاته‌وه.
دیاره ئیخوانه‌كان ئه‌زمونیان له سودان و مۆریتانیا و وڵاتانی دیكه له‌و بواره هه‌یه كه كێشه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیان بكه‌نه كێشه‌ی ئاینی و سیاسی , ته‌نانه‌ت یه‌كگرتوو بۆ شه‌هید كردنی ئه‌ندامان و لێدانی باره‌گاكانیشیان كه هه‌موو جاره‌كان یه‌كه‌م كه‌س له گه‌ڵیان بوومه و چومه‌ته پێش باره‌گاكانیان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان نه‌كردووه و وا مونه‌زه‌م نه‌بوونه، دیاره چه‌ند كه‌س دژم شتی نوسیوه دوو هێنده‌ش خۆشبه‌ختانه داكۆكیان لێمكردووه.
بۆ گوڵه‌كه‌ش ئێمه وێنه‌مان به‌و گوڵه‌وه گرت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین گوڵ و خۆشه‌ویستی له نێوانمانه , بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ردووكمانه‌وه جوانییه‌ك پیشانی كۆمه‌ڵگا بده‌ین كه ده‌شێت بیروباوه‌ڕه جیاجیاكان , نه‌یاره‌كان چه‌نده جیا بن له جیاتی فتواو باره‌گا سوتان گوڵ له نێوانیان بێت, ده‌نا من هیچ دیارییه‌كم وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌ویش هیچ دیارییه‌كی تایبه‌تی بۆ من نه‌هێناوه , پێویست ناكات ئه‌و گوڵه بۆ لێدانی من به‌كار بهێنرێت , ئه‌گه‌ر من مرۆڤێكی دڵ ساف نه‌بومایا چۆن له پشت كۆنه گوڵێكه‌وه وێنه‌م ده‌گرت و به پێكه‌نینه‌وه وه‌رم ده‌گرت, له كۆتایشدا هیوادام كاك شێركۆ ئه‌و قسانه‌ی بۆ ئێوه نه‌كردبێت, چونكه ئه‌و په‌رله‌مانتاره و، سوێندی خواردووه راستییه‌كان بڵێت , ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش له‌گه‌ڵ راستی وتنه .