رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە


وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە و تەنها رەزامەندی توركیا ماوە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاندووە "دوای ڕێكەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕێوشوێنەكانی دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "كۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی (10)ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی توركی كردووە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری كەركوك- جیهان دەست پێ بكرێتەوە". 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وتویەتی "ئێستا هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی توركیا دەكەن".



PM:02:18:11/05/2023