یەكێتی بۆ كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا


تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریان داوە سبەینێ بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بكەنەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) لەگەڵ ئەم وێنەیەی تیمی یەكێتی لە حكومەت نووسیویەتی، تیمی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی رۆژی یەكشەممە بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن، ئەوەش لە كاتێكدایە تیمی یەكێتی نزیكەی حەوت مانگە بایكۆتی كۆبوونەوەكانیان كردووە.

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوە و ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، كۆبوونەوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی و پاشان كۆبوونەوەی لایەنەكانی كرد. 



PM:10:29:13/05/2023