تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوكرایەوە


ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و دوای زیاتر لە حەوت مانگ تیمی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكە دەكات، هەناردەكردنی نەوت و رێكخستنەوەی دارایی گشتی تەوەرەكانی كۆبونەوەكە دەبن.

بەپێی كارنامەی فەرمی كۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران (ماوە درێژكراوە) و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران (ماوە درێژكراوە) و تیمی یەكێتی، لە تەوەری یەكەمدا دوا پێشهاتەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی لە 4ی نیسانی 2023 دەخرێتەڕو.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بابەتی رێكخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی كوردستان یەكێك بوو لە كێشەكانی رابردوو بەتایبەتی لە سنوری سلێمانی هەمیشە لەكاتی دواكەوتنی موچەدا كورتهێنان هەبووە.




AM:10:42:14/05/2023